|
ده‌توانن بابه‌ت و نووسراوه‌كانی خۆتان له‌مه‌ڕ مووزیك بۆ ئێمه ڕه‌وانه بكه‌ن تا ئێمه لێره بڵاوی بكه‌ینه‌وه. تكایه هه‌وڵ بده‌ن نووسراوه‌كان به شێوه‌ی یونیكۆد Unicode بنووسن. بۆ نووسینی بابه‌ت به شێوه‌ی یونیكۆد ده‌توانن له‌م نووسه‌ره كه‌ڵك وه‌رگرن. زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی یونیكۆد له ماڵپه‌ڕی KurdItGroup.org ده‌ست ده‌كه‌وێ.
 بابه‌تی نوێ
نوسراوه‌ێه‌ك له لایه‌ن كاك سادق له سنه. (21/03/2006) باسی چۆنیه‌تی گۆرانییه‌كانی ناسر ڕه‌زازی له چوارچێوه‌ی گۆرانی و مۆسیقای كوردی. درێژه‌ی بابه‌ت » 
 ئایا زه‌كه‌ریا به ناوبانگترین گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یان گه‌لی كورد خوش باوه‌ڕترین گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته؟ درێژه‌ی بابه‌ت » 
 مۆسیقا - ئازاد محه‌مه‌د (2006/03/17) ئه‌ڵێن مۆسیقا خۆراكی گیانه، یه‌كه‌م ئاواز كه مناڵ گوێی لێ ئه‌بێت، لایه لایه‌ی دایكه بۆیه هه‌ر له مناڵیه‌وه مۆسیقا تێكه‌ل ژیانی ئاده‌میزاد ئه‌بێت... درێژه‌ی بابه‌ت » 
به‌هاره بوولبول (گۆرانیه‌كانی نه‌جمه‌ی غۆڵامی) - نووسینی سادق ح.  له‌یلا فه‌ریقی و گۆرانی كوردی نوێ - نووسینی سادق ح.  كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كامكاره‌كان 
مێژووی مۆسیقای كرماشان - نووسینی: قادر ئه‌لیاسی (2004-08-27) كرماشان، شارێكی له مێژینه‌ی كورده. بۆیه به بێ به سه‌ر كردنه‌وه‌ی مێژووی هونه‌ری گۆرانی ومۆسیقای كوردی، ناتوانین مێژووی مۆسیقای كرماشان به خه‌ڵك بناسێنین. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌دا پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسی مێژووی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كرماشان، سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم ئاوڕێكی كورت له مێژووی كورد و پاشان مێژووی مۆسیقای كوردیی به‌گشتی بده‌مه‌وه... درێژه‌ی بابه‌ت »  |
 |

كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی - نووسینی: قادر ئه‌لیاسی (2004-05-13) كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، گه‌لێك به‌ڵگه‌ی نه‌مر و تایبه‌ت به كوردمان به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه هه‌ر له‌و كاته‌دا جێگای شانازی ئێمه‌ی كورده، وه‌ڵامێكی ددان شكێنیشه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌رانه‌ی كه كوردستان به موڵكی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به كۆیله‌ی حاكمیه‌ته دواكه‌وتووه‌كه‌یان ده‌زانن. له بواری ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی بێوچانی ئه‌م گه‌له‌وه بگره تا ده‌گاته هونه‌ری شۆڕشگێڕی... درێژه‌ی بابه‌ت » 

شێعری فۆلكلۆر - نووسینی: سادق ح (2004-05-11) شێعری فۆلكلۆر سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده له نێوان ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مرۆد.ا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوچه‌كانی وه‌كوو: موكریان و بۆكان خاوه‌نی شێعری جوانی فۆلكلۆر و به تایبه‌ت به‌یت و بالووره و وشه‌ی كوردین. درێژه‌ی بابه‌ت » 

(26) گۆرانی و ئاوازی نوێم ئاماده‌یه - سازدانی: وریا ڕه‌حمانی (2004-04-26) چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زازی كه ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. درێژه‌ی بابه‌ت » 

ماملێ تۆ نامری - نووسینی: قادر ئه‌لیاسی (2004-03-14) تۆ نه‌مردووی ، كێ ده‌ڵێ تۆ مردووی تۆ مردووی زیندووی نه‌ك زیندووی مردوو له‌م دووره وڵاته ، له نێو كۆڕی كۆمه‌ڵێك كوردیی دڵ پڕ له گڕی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌تڵه‌ی خانه و لانه شێواوی په‌ڕیوه‌ی هونده‌ران ، بۆ ساتێك له ده‌وری یه‌ك كۆ بووینه‌ته‌وه تا ئه‌مه‌گناسی خۆمان به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندێكی پایه‌به‌رز كه سه‌راسه‌ری ته‌مه‌نی به‌ختی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیی كردووه و ئێستا به له‌ش له نێو ئێمه‌دا نه‌ماوه ، پیشان بده‌ین. درێژه‌ی بابه‌ت » 

ماملێ له دنیای هه‌رمان دا - نووسینی: مامۆستا ئاشق (2004-03-05) به وردی نازانم له كه‌نگێوه گوێم به ده نگی ماملـێ ڕاهاتوه، هه ر وه‌ك له بیرم نیه كه‌ی و له چ هه ل و مه رجێكی ژیانم دا بۆ هه وه ڵ جار ده نگی ئه و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌م بیستوه.دیاره ئه‌وه‌ش بۆ من كه ئێستا ده‌مه‌وێ وه‌ك كه‌سێك كه ئۆگر و ئه‌و ینداری ده‌نگی ماملـێێه، چه‌ند دێڕێك له سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده بنووسم... درێژه‌ی بابه‌ت » 

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆرانی و مۆسیقای كوردی پێش و پاش ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نووسینی: ئا. ڕاژانی (2004-03-01) ژنه شاعیری گه‌وره‌ی ئێران یاد زیندوو، فروغ فه‌ڕوخزاد ده‌ڵێ: ته‌نیا ده‌نگه كه ده‌مێنێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌و مانه‌وه بۆ " قه‌زاوه‌ت " كردنیشه. ماوه‌یه‌ك پێش كه‌ناڵی كوردسات وت‌و وێژێكی له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژ... درێژه‌ی بابه‌ت » 

كۆمپانیای هونه‌ر پێویستی به پشتیوانی خه‌ڵك هه‌یه - نووسینی : سادق ح. (2004-02-26) خوێنه‌رانی ئازیز ، هه‌موو ئه‌ویندارانی گۆرانی مۆسیقای كوردی. سه‌رنجتان بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به (كۆمپانیای هۆنه‌ر) و گیروگرفتی هۆنه‌رمه‌ندان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌كێشم... درێژه‌ی بابه‌ت » 

انسارلاسلام له به‌رگی مۆسیقادا - نووسینی ناسر ڕه‌زازی (2004-02-26) له درێژه‌ی مێژوودا هه‌میشه به‌ر‌باس (مقوله) گرنگه‌كانی سه‌رخانی كۆمه‌ڵگا: ئایین، یاسا، ماف، كردار‌و هیدیكه، كه‌ره‌سه بوونه به‌ده‌ست پاشا ، شێخ و سوڵتان و به‌گ و داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به درێژایی مێژوو كوردیان چه‌وساندۆته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه... درێژه‌ی بابه‌ت » 

ژیان و گۆرانیه‌كانی مه‌رزیه فه‌ریقی - كۆكردنه‌وه و نووسینی : سادق ح. (2004-02-25) پێش ئه‌وه‌ی كه‌بڕۆینه سه‌ر باسی ژیان و به‌سه‌رهاتی گۆرانیه‌كانی (مه‌رزیه) لێره‌دا به‌پیویستی ده‌زانم ئاورێك بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه‌له‌كۆنه‌وه له‌مه‌یدانی گۆرانی گووتن دا چالاكی و تێكۆشانیان هه‌بووه. له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌ژنانێك وه‌كوو: مه‌ریه‌م خان ، دایكی جه‌ماڵ ، نه‌سرین شیروان، ئایشه‌شان، گوڵبه‌هار، فه‌تانه‌وه‌لیدی، گۆرانی كوردیان تۆمار كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یكی كورت وازیان له‌گۆرانی گووتن هێنا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ئیزن یان به‌ژن نه‌دا كه‌ده‌ست به‌كاری هونه‌ری بكا به‌تایبه‌ت له‌بواری گۆرانی گووتن... درێژه‌ی بابه‌ت » 

ژیان و گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زازی - كۆكردنه‌وه و نووسینی : سادق ح. (2004-02-23) گۆرانی و مۆسیقای كوردی ڕقبووردویه‌كی كۆن و هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه له مێژووی كورد دا . مۆسیقا وه‌كوو باسی ئه‌كه‌ن : غه‌زای ڕۆحی ئینسانه ، مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ مۆسیقا ژیاوه و به‌لاسایی كردنه‌وه له سروشت وه‌كوو : خوڕه‌ی ئاوی كانی ، بای شه‌ماڵ ، ده‌نگی بولبوول و قاسپه‌ی كه‌و ، كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه . و به‌درێژایی مێژوو به‌شێوه‌ی گۆرانی گوتن و سازژه‌نی ده‌ستی به‌كاری مۆسیقایی كردوه... درێژه‌ی بابه‌ت » 

گۆرانی بێژ یا هونه‌رمه‌ند - نووسینی ئا. ڕاژانی (2004-02-06) له ناو هه‌ر كۆمه‌ڵ و گه‌لێك دا هونه‌رو ئه‌وانه‌ی له بواره‌كانی هونه‌ردا چالاكن له دوو سیما و ده‌سته‌دا ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كیان كه‌سانێكن كه به‌رپرسانه هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن و كار‌و كۆشش یان په‌ره‌دان و ده‌وڵه‌مه‌د كردن و پێشخستن و بردنه سه‌ری هونه‌رو ئاستی فه‌رهه‌نگی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یانه، و ئه‌وی تریان كه‌سانێكن له هونه‌ر ته‌نیا بۆ نان و ناو كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه پێك هێنه‌ری به‌رهه‌می "موبته‌زه‌ل"یان پێ‌ده‌ڵێن. هه‌رچی لایه‌نگران و خوازیانی ده‌سته‌ی یه‌كه‌م زۆرتر بێت، ئاستی فه‌رهه‌نگیی و تێگه‌یشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵ و گه‌له به‌رزتره... درێژه‌ی بابه‌ت » 
܀ هاتنه‌وه‌ی زه‌كه‌ریای هونه‌رمه‌ند بۆ كوردستان - نووسینی ناسر ڕه‌زازی  ܀ گه‌شتی هونه‌ری ئه‌مجاره‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا بۆ كوردستانی ئازاد - نووسینی قادر ئه‌لیاسی 
 |