ژیان و گۆرانیه‌كانی مه‌رزیه‌ی
فه‌ریقی كۆكردنه‌وه و نووسینی: سادق - ح له شاری سنه.

پێشه‌كی پێش ئه‌وه‌ی
كه‌بڕۆینه سه‌ر باسی ژیان و به‌سه‌رهاتی گۆرانیه‌كانی (مه‌رزیه) لێره‌دا
به‌پیویستی ده‌زانم ئاورێك بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه‌له‌كۆنه‌وه
له‌مه‌یدانی گۆرانی گووتن دا چالاكی و تێكۆشانیان هه‌بووه. له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
ئێمه‌ژنانێك وه‌كوو: مه‌ریه‌م خان ، دایكی جه‌ماڵ ، نه‌سرین شیروان، ئایشه‌شان،
گوڵبه‌هار، فه‌تانه‌وه‌لیدی، گۆرانی كوردیان تۆمار كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای
ماوه‌یكی كورت وازیان له‌گۆرانی گووتن هێنا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ئیزن یان به‌ژن نه‌دا كه‌ده‌ست به‌كاری هونه‌ری بكا
به‌تایبه‌ت له‌بواری گۆرانی گووتن.
به‌بیرو بۆچوونی من كاری هونه‌ری
له‌هه‌ر بوارێكدا ژن و پیاو ، كۆڕ و كچ ، ده‌بێت له‌هه‌موو مه‌یدانی هونه‌ری
شان به‌شانی یه‌كتر خه‌بات بكه‌ن . ئه‌مه‌ئه‌بێ به‌هوێ ئه‌وه كه زیاتر
گه‌شه‌به‌كاری هونه‌ری بده‌ن . ئه‌گه‌ر ئێمه‌له‌كۆمه‌ڵگایكی سه‌ربه‌ست و ئازاد دا
ژیاباین ئێستا ئه‌م كه‌ندو كۆسپه‌مان نه‌بوو ، ئێمه زۆر ژن و كچمان هه‌یه كه له
كوردستان دا ده‌نگیان خۆشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئیزن به‌وانه
ناده‌ن كه‌بێنه مه‌یدانی هۆنه‌ری. تێكه‌ڵاو بوونی هه‌ست و ئیحساسی ژن و پیاو،
له‌هه‌ر كارێكی هۆنه‌ری دا دیمه‌نێكی جووان و ڕازاوه‌یه، چۆنكوو ئه‌و ئیحساسه كه
له ناخی ژن دا هه‌یه‌له‌ناخی پیاو دا نیه.
ئێمه‌نابێ هه‌رگیز لایه‌لایه‌ی
دایكانمان له‌بیر بچێته‌وه، ئه‌وه‌به‌ڕاستی یه‌كه‌م گۆرانیه كه منداڵ له‌دایكی
ده‌بیسێ، وه‌ئه‌مه له‌مێشكی ئه‌و منداڵه‌جێ ده‌گرێته‌وه هه‌تاكو ته‌مه‌نی
گه‌یشته سه‌ره‌وه دیسان لایه‌لایه‌ی دایكی له‌بیر ناچێته‌وه. كه‌وا بوو ئه‌و
ده‌نگه ناسكه شیرینه‌ی دایك، له‌دڵی ئه‌و منداڵه‌دا تام و چێژێكی تایبه‌ت
به‌خۆیه‌وه‌ده‌گرێ.
لانكۆڵێ لانك لانك لانكۆڵێ،
لانك له‌دار هه‌نارێ وه‌ستا بێ له‌تارانێ، لانكێ دروست كا بۆ چاو جوانێ ده‌ڵێ
له‌لانێكدا نانوم ده‌با بۆی سازكه‌م جۆڵانێ هه‌ی رۆڵه‌سه‌ر دڵ خڕبی باب مردووبی،
شه‌و دره‌نگه‌بۆ جێژوانێ تاوه رۆژی رووناكه هه‌موو عاله‌م
ده‌یزانێ قه‌ت نه‌بوو بڵێ دانیشین تۆزێك بكه‌ن ڕاو ته‌گبیر سه‌د
له‌عنه‌ت له‌و كه‌سه‌ی بێ ده‌س له‌باڵات بكا گیر جا چی بوو ماڵه‌بابم ئه‌تۆ
جحێڵه‌و ئه‌من پیر
ئه‌و قورعانه‌ی بتگرێ هێنات لێكت كردووه سێ جار
ده‌ستت پێدادا بۆ مزگه‌وتت برده‌وه بۆ خۆت كه‌یفم بۆ ده‌كه‌ی به‌ده‌م داخ و
ده‌رده‌وه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆت داناوم به‌هه‌ناسه‌ی سه‌رده‌وه
لانك لانك لانكۆڵێ ، لانك له‌دار هه‌نارێ وه‌ستا
بێ له‌تارانێ ، لانكێ دروست كا بۆ چاو جوانێ ده‌ڵێ له‌لانێكدا نانوم ده‌با بۆی
ساز كه‌ین جۆلانێ هه‌ی رۆڵه‌سه‌ر دڵ خڕ بی باب مردووبی، شه‌و دره‌نگه‌بۆ جێ
ژوانێ تاوه رۆژی رووناكه هه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ

بێوگرافی مه‌رز یه‌ی فه‌رێقی! مه‌رزیه‌ی فه‌رێقی
ساڵی ١٩٥٨ زائینی له‌شاری مه‌ریوان له‌كوردستانی بنده‌ستی ئێران له‌دایك بووه،
به‌ڵام دایك و باوك و كه‌سوكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ن. خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌مه‌ریوان
ده‌ستپێكردووه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی ٩ ساڵانه‌وه حه‌زی له‌گۆرانی و شانۆ بووه.
چه‌ندین جار له‌مه‌دره‌سه‌كایاندا له‌بۆنه‌و جه‌ژنه‌كاندا ، به‌شداریی
كردووه‌وه‌له‌تیپی شانۆشدا چالاكیی نواندووه.
مه‌رزیه له سه‌ره‌تادا
به‌گۆرانی فارسی و به‌گۆرانیه‌كانی (فه‌تانه‌ی وه‌لیدی) گۆرانی بێژی به‌نێو بانگی
كوردستانی ئێران ده‌ستی به‌تێكۆشان كردووه. به‌ڵام له‌به‌ر زۆڵم و زۆرێك
كه‌حكوومه‌تی حاكم له كورد و زمان و ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ری كوردی ده‌كرد، وازی
له‌گۆرانی فارسی هێناوه‌و گوتنی گۆرانی كوردی له‌پێش گرتووه.
یه‌كه‌مین
گۆرانی كوردی كه‌تۆماری كرد گۆرانی(( له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به‌كه‌نی و
گۆزه‌به‌شانه‌وه)) بوو. مه‌رزیه‌فه‌رێقی زۆر حه‌زی به‌بیستنی
كاره‌هونه‌رییه‌كانی باشوری كوردستان به‌تایبه‌ت تیپی مۆسیقای سلێمانی و زیاتر
حه‌زی به‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان ((كه‌ریم كابان و قادر كابان)) ی
ره‌حمه‌تی كردووه.

مه‌رزیه‌دوای ته‌واو كردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندیی له‌مه‌ریوان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌بچووك و ده‌ره‌تان بۆ خوێندن
كه‌م بوو، ده‌چێته‌شاری سنه كه‌ناوه‌ندیی پارێزگا (ئوستان) ه‌بۆ درێژه‌دان
به‌خوێندن له‌وێ ده‌ڕواته (زانسته‌ئاماده‌یی) و خوێندنی مامۆستایه‌تی ته‌واو
ده‌كا. هه‌ر له‌و شاره‌ساڵی ١٩٧٧ له‌گه‌ڵ (كۆڕی مۆسیقای سنه) چه‌ندین جار چۆته‌سه‌ر
شانۆ و گۆرانی گووتوه. پاش ته‌واو كردنی ئه‌و ده‌وره‌یه‌له‌سنه، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ
مه‌ریوان و له‌گوندێكی نزیك ئه‌و شاره‌بووه‌ته‌مامۆستای ئه‌و گونده. مه‌رزیه‌پاش
دوو ساڵ ده‌رس گوتنه‌وه‌گوێزراوه‌ته‌وه‌بۆ سنه‌و له‌وێ له‌و شاره‌له‌مه‌درسه‌ی
سه‌ره‌تایی دامه‌رزاوه‌و ده‌ستی به‌وانه‌گوتنه‌وه‌كردووه.
ساڵی ١٩٧٨
له‌گه‌ڵ (ناسری ره‌زازی) زه‌ماوه‌ند ده‌كا، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رداهاتنی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران، چونكه له‌گه‌ڵ ناسر شانبه‌شان له‌خۆنیشاندان و ڕێپێوان و خه‌بات
دژی شای ده‌ركراو، خه‌باتی كردووه ده‌كه‌وێته چاوه‌دێریی. كه كۆماری ئیسلامی
دێته‌سه‌ر كار، له‌گه‌ڵ ناسر خه‌باتی خۆی بۆ رزگاریی كوردستان هه‌ر درێژه پێداوه،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گیراوه‌و بۆ ماوه‌یكی كورت كه‌وتۆته به‌ندیخانه‌و كاری
مامۆستایه‌تییه‌كه‌ی لێ سێندراوه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٨٠ كه‌كۆماری ئیسلامی
شاره‌كانی كوردستانی خسته‌وه‌ژێر كۆنترۆڵی خۆی، مه‌رزیه‌ش له‌به‌ر راوه‌دووونان و
گرتن نه‌یتوانی له‌شاردا بمێنێته‌وه و چووه‌بۆ لای ناسر له‌شاخ و ئه‌ویش بوو
به‌پێشمه‌رگه. مه‌رزیه‌له‌گه‌ڵ ناسرو دوومنداڵیان (دڵنیا و ماردین) شانبه‌شان
له‌چیا، له‌شۆڕشی كوردستاندا له‌ناو (كۆ مه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران) خه‌باتیان كردووه. ناسر و مه‌رزیه‌به‌خه‌باتی هۆنه‌ریی
خۆیان له‌چیا له‌ناو كۆڕی بانگه‌وازدا كۆمه‌ڵێك گۆرانی و سروودی نیشتمانیی و
شۆڕشگێڕی ییان بڵاو كردۆته‌وه كه بوونه ته‌وێردی سه‌ر زاری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك و
رادێوكانی شۆڕشی كوردستان.
 وێنه‌ی (مه‌رزیه‌و ناسر) له‌سه‌رده‌می
پێشمه‌رگایه‌تی
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕ هومێدی
مه‌ت پێشكه‌ش پڵنگی هه‌ردی وڵات ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه
له‌ده‌وری ده‌ست و تفه‌نگت گه‌ڕێم كه‌ڕۆژی
خه‌بات له‌ئاستی هه‌ڵمه‌تی تیژت چ ئاگرێ به‌رگه
ئه‌وێسته‌تۆی له‌شه‌وی تار مۆمی هه‌ڵگیرساو له‌نێو
دڵی شه‌وه‌زه‌نگا وه‌كوو گڕێك راساو
كه ڕاتشه‌كاندووه ئاڵا به‌ده‌ستی خاراوت ده‌گه‌ی له‌كۆسپ و بوواران
به‌هه‌ستی پاراوت
سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕ هومێدی مه‌ت پێشكه‌ش پڵنگی
هه‌ردی ووڵات ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه
یه‌كه‌مین سرودێك كه ژنه گۆرانی بێژی كورد ،
تۆماری كرد سرودی (سڵاو بۆپێشمه‌رگه) بوو . دوای ئه‌وه‌گۆرانی (گیانه‌كه‌م
به‌ئاسمانی شین) ئه‌م گۆرانییه هۆنه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (عه‌زیز شارۆخ)
گووته‌یه‌تی به‌ڵام مه‌رزیه ده‌سكاری شیعره‌كانی كردووه‌و له‌قالبی شۆڕشگێڕی
دا وتوویه. دوای ئه‌وه گۆرانی (ماچی خودایی) و گۆرانی (پاییز) ئه‌مانه هه‌موویان
دیاری سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تین. ده‌توانین بڵێین كه‌مه‌رزیه یه‌كه‌مین
گۆرانی بێژی ژن بوو كه‌سرودی تۆمار كردووه.

مه‌رزیه به‌ر له‌وه‌ی كه‌ببێ به‌هاوسه‌ری ناسر،
له‌سه‌رده‌می شادا، له سنه له‌گه‌ڵ (فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری) ئه‌و شاره‌گۆرانی
گوتووه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی دا كه‌تێكۆشانی هۆنه‌ری بۆ ژن
قه‌ده‌خه‌بووه، وازی له‌كاری هۆنه‌ری هێناوه، به‌ڵام وه‌ك باس كرا، له‌شاخ كاری
هۆنه‌ری ده‌س پێكردۆته‌وه، به‌داخه‌وه‌له‌شاخ له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌ره‌تانی هۆنه‌ری
و هه‌ڵگۆزو داگۆزی پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌ندین هۆكاری دیكه، ناچار له‌گه‌ڵ ناسر
و منداڵه‌كانی وازیان له‌پێشمه‌رگایه‌تی هێناوه‌و ساڵی ١٩٨٥ هاتوونه‌ته وڵاتی
سوید و وه‌كوو په‌نابه‌ر ماونه‌ته‌وه. مه‌رزیه له سوید بووه‌به‌خاوه‌ن
كوڕێكی دیكه‌به‌نێوی (كاردۆ) .
سه‌ره‌تا مه‌رزیه له‌گه‌ڵ ناسر له‌سوید و
ئورووپا، كاری هۆنه‌ری ده‌ست پێكردۆته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كاردۆ منداڵ
بووه، بۆ ماوه‌یك وازی له‌كاری هۆنه‌ری هێناوه. مه‌رزیه‌ساڵی ١٩٩٤ دیسان كاری
هۆنه‌ری كردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ناسر (سی دی) یه‌كی تۆمار كردووه‌كه‌چه‌ند گۆرانی
تازه‌ی تێدا بڵاو كردۆته‌وه. ئه‌وسا دواتر له‌گه‌ڵ ناسر له سوید، ئیتالیا، ئاڵمان،
سویس، به‌لژیك، ئینگلیس، دانمارك، فینلاند، ئوتریش، كانادا، ئوسترالیا و ئا‌مریكا له
ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌دا به‌شداری كردۆته‌وه، مه‌رزیه كاری هۆنه‌ری خۆی له‌وێ
درێژه‌پێداوه‌و بۆ خزمه‌ت به‌مافی ژنیش هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌و كۆتایی
نه‌كردووه.
ژنان ژن
ئه‌ی مایه‌و ماك و هه‌وێن ئێوه زه‌ریان گه‌ر بهه‌ژێن بوومه له‌رزه‌ن
گه‌ر بله‌رزێن ده‌سا هه‌ستن ئه‌ی بێبه‌شان بۆ مافی یه‌كسان شان
به‌شان ئه‌ی ژنانی دایكی زه‌وین ئه‌ی ژنانی ڕه‌نج و كه‌وین ئه‌ی ژنانی زام
و ئه‌وین ئه‌ستێره‌مان له‌ئێوه‌زا گه‌ردنتانا شه‌و چرا مێژووی ئێوه
جیهانی بوو زامی ئێوه بارانی بوو دژی ئێوه نه‌زانی بوو ده‌سا هه‌ستن
ئه‌ی بێبه‌شان بۆ مافی یه‌كسان شان به‌شان باڵاتان باڵای وڵاته سنگتان
كه‌لی ڕۆژ هه‌ڵاته بوونات ڕۆژی پڕ له‌هاته ئه‌ستێره‌مان
له‌ئێوه‌زا گه‌ردنتانه‌شه‌و چرا
ئه‌م سروده، هۆنراوه‌ی مامۆستا (شێركۆبێكه‌س) ه،
هۆنه‌رمه‌ند (مه‌رزیه‌ی فه‌رێقی) به‌بۆنه‌ی ٨ مارچ (ڕۆژی جیهانی ژن) له‌میدیا تی ڤی
بڵاوی كرد. ژنه هۆنه‌رمه‌ندی كورد " مه‌رزیه‌فه‌رێقی " جیاواز ، له‌كاری هۆنه‌ری
وه‌كوو ژنێك له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌به‌رانبه‌ر
مه‌سه‌له‌ی مافی ژن چالاكانه‌به‌شداری كردووه. مه‌رزیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی پاراستنی منداڵان له‌سوید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌ییه.

كاریگه‌ریی ناسر له‌سه‌ر گۆرانییه‌كانی
مه‌رزیه. ناسر ی ره‌زازی وه‌كوو: هاوسه‌ری مه‌رزیه،
له‌بواری كاری هۆنه‌ری گۆرانی گووتندا ، زۆر یارمه‌تی مه‌رزیه‌ی داوه.
كاریگه‌ریه‌كانی ناسر له‌سه‌ر مه‌رزیه بۆ وێنه: گووتنی گۆرانی به‌چوار زاراوه
واته: هه‌ورامی، كرمانجی، كه‌لهۆڕی و سۆرانی یه. وه‌یه‌كه‌م گۆرانیبێژی ژن
له‌كوردستان مه‌رزیه‌ی فه‌رێقی یه‌كه‌توانیوه‌تی به‌م چوار زاراوه گۆرانی
بڵێ.
لاوۆ جان ته‌گه‌لله‌كی لمخوار لۆلۆلۆ، لۆلۆ
لۆلۆ لاوۆ دلۆجان
ته‌ز هێشتم بێ ماڵ و وار لۆلۆلۆ، لۆلۆ لۆلۆ لاوۆ
دلۆجان
وه‌ره له من بنێر یار لۆلۆلۆ ، لۆلۆ لۆلۆ لاوۆ
دلۆجان
ته‌وه‌ز كردم دین و هار لۆلۆلۆ ، لۆلۆ لۆلۆ لاوۆ
دلۆجان
|